فالکاو دەچێتە رۆما
یانەی رۆمای ئیتالی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی بتوانێ رادامیل فالکاوی ھێرشبەری یانەی ماناکۆی فەرەنسی و ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بگوازیتەوە ریزی یانەکەی لە ھاونیی ئەمساڵ، رۆژنامەی کورییری دیللۆ سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئیدارەی یانەی رۆما ھەوڵ دەدات گرێبەستی دزیکۆی بۆسنی ھەڵبوەشێنتەوە لە شوێنی ئەویش فالکاوی کردۆتە ئامانجی بۆ بەھێز کردنی ھێلی ھێرشبەری یانەکەی بە ئامانجی بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئیتالی ، یانەکەی پایتەختی ئیتالیا بەوردی چاودێری ئەم یاریزانەی کردوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی مان یونایتد بەھۆی پێکانی لە ئەژنۆیەوە نەیتوانی وەکو پێیوست بەدەربکەوێت ، مووچەی ئەم یاریزانەیش لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە ساڵانە ٧ملیۆن یۆرۆیە بۆیە یانەئ یتالیەکە لە گفت و گۆدایە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بە زووترین کات رێو شوێنی گواستنەوەی ئەنجام بدات، رۆیشتنی فلکاویش لە یانیە چێلسی بەھۆی یاری پێ نەکردنی بووە وەکو پێیوست لە پاڵ کۆستای ھێرشبەری یانەکەی.
کارزان کانەبی
