مان سیتی پارەیەکی زۆر بۆ ھێنانی یاریزانێکی پورتوگالی تەرخان دەکات

مان سیتی پارەیەکی زۆر بۆ ھێنانی یاریزانێکی پورتوگالی تەرخان دەکات
مان سیتی پارەیەکی زۆر بۆ ھێنانی یاریزانێکی پورتوگالی تەرخان دەکات
بەرپرسانی یانەی مان سیتی لە ئێستاوە ھەوڵی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەیان دەدەن لەسەر داوای ڕاھێنەری تازەی یانەکەیان گواردێلا، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی مان سیتی لە ئێستادا بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ریناتۆ سانشێزی یاریزانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان، لەم بارەشەوە رۆژنامەی دیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ھەردوو یانەی مان سیتی و مان یونایتد بە بەھێزی ھاتونەتە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی ریناتۆ لە ھاوینی ئەمساڵ ، یانەی مان یونایتد بڕی ٣٥ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە تەرخان کردبوو، بەڵام بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە مان سیتی بڕی ٤٧ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی داناوە بۆ ئەوەی خۆیان ئەم یاریزانە بگوازنەوە لە یانەی مان یونایتدی بڕفێنن، ھەرچەندە مان یونایتد رێکەوتنی لەگەڵ ئەم یاریزانە کردوە و تاڕادەیەک کارەکانیان بە کۆتایش ھێناوە ، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەنفیکا بڕی ٦٠ملیۆن یۆرءیان داوا کردوە بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە لەلایەن ھەر یانەیەک بێت ، وە ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و ئەرسناڵ و پاریس سان جێرمان و چێلسی لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم یاریزانە ڕازی بکەن بۆ گواستنەوەیان بۆ یانەکانیان ، ریناتۆی تەمەن ١٨ساڵ بەیەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی پورتوگال ھەژمار دەکرێت ئەمساڵیش لە ٢١یاری ڕابردوو یانەکەی ئاستی باشی پێشکەش کردوە و گرێبەستەکەشی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١کە لەگەڵ یانەی بەنفیکا.
کارزان کانەبی
Top