ئامارەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی لە وەرزی 2015-2016
دوىني دوو یاری له دوا هەفتەی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان ئەنجامدرا و یانەی هەولێر بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولەكە بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا.
ئاماره‌كانی ئەم وەرزی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەمێشوەیە.
- وه‌رزی ئه‌مساڵ 13 یانه به‌شداربوون، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكران.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 7 یانە
کۆمەڵەی دووەم 6 یانە
- 84 یاری ئه‌نجامدراوه، 72 یاری له قۆناخی کۆمەڵەکان و 12 یارییش له قۆناخی كۆتایی.
- 175 گۆڵ تۆماركراوه، به جۆرێك 151 گۆڵ له قۆناخی کۆمەڵەکان و 24 گۆڵیش له قۆناخی كۆتایی.
- 3 گۆڵ به هه‌ڵه تۆماركراوه و 3 گۆڵیش به ناوی هیچ یاریزانێكه‌وه تۆمارنه‌كراوه.
- رێژه‌ی گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ك 2.8 گۆڵه.
- له‌م وه‌رزه‌دا تاكو ئێستا 82 یاریزان گۆڵیان تۆمارکردووە و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه یانه‌ی سۆلاڤ هیچ سەرکەوتنێكی تۆمارنه‌كرد.
-باشترین و خراپترین له رووی ژماره‌ی گۆڵه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
هەولێر – 32 گۆڵی هەیە
سۆلاڤ – 2 گۆڵی هەیە
نەورۆز – 7 گۆڵی لێکراوە
زێرەڤانی – 21 گۆڵی لێکراوە.
- کارته رهنگاوڕهنگهكان :
247 کارتی زەرد
21کارتی سوور
باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه:
- گۆڵکاری خول، فەرحان شکور له یانه‌ی هه‌ولێر به 10 گۆڵ.
-باشترین یاریزان، عەلی عەزیز له یانه‌ی ئارارات
- باشترین گۆڵپارێز، رێباز عەبدوڵڵا له یانه‌ی هه‌ولێر.
ریزبه‌ندی چوارگۆشه‌ی زێڕین پێش یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
1- هەولێر 11 خاڵ
2- پێشمەرگەی هەولێر 9 خاڵ
3- دهۆک 6 خاڵ
4- زاخۆ 5 خاڵ.
جێگەی باسە یانەی هەولێر توانی بۆ جاری سێیەم نازناوی خولەكە لە مێژووی خۆیدا بەرزبكاتەوە.
رێبین رەمزی
