بایرن میونخ و دۆرتمۆند یاریزانان ئاڵوگۆڕ دەکەن
ھەردوو یانەی بایرن میونخ و برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پلان بۆ ئەوە دادەرێژن بۆ ئەوەی چەند یاریزانێک لە نێوان ئاڵگۆر بکەن بۆ ئەوەی سوود بە خۆیان بگەینن لەبڕی ئەوەی سوودیان بۆ یانەکانی دەرەوەی وڵاتەکەیان ھەبێت، پێگەی تی زدی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ھەردوو یانە بیر لەوە دەکەن بتوانن بگەنە رێکەوتن بۆ ئاڵوگۆرکردنیان بە یاریزانانیان ، ئەم پێگەیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی بایرن گرنگی زۆر بەتواناکانی ماتیس ھێلمس دەدات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەبەرامبەریشدا یانەی میونخ دەستبەرداری گۆتزە دەبێت بۆ تیپەکەیان لەبەرامبەریشدا بایرن لە کێبرکێ بەدەستھێنانی عوسمان دیمبلی پاشەکشەدەکات بۆ دۆرتمۆند بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بەدەست بھێنێت،ھێلمسیش ئەویە ئاشکرا کردوە کەوا چەندین یانەی گەورە داوای گرێبەستیان لێ کردوە بەڵام ئەو ئارەزووی یاری کردن دەکات لەریزی یانەی بایرن میونخ کە گرێبەستەکەی ساڵی ٢٠١٧کۆتایی دێت لەگەڵ دۆرتمۆند، سکای سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەکەیان گرنگی زۆر بە ھاتنی یاریزانی بەلیجی لۆکاکۆ دەدات بۆ یانەی دۆرتمۆند.
کارزان کانەبی
