راشفۆرد داوای زیادی کردنی مووچەکەی دەکات
مارکۆس راشفۆرد ھێرشبەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە ھەوڵی ئەوەدایە بڕی مووچەکەی بۆ زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ شەیتانەکان درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات، یاریزانی ناوبراو لە رێگەی خۆرخی میندیزی بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانان داوای لە یانەی مان کردوە بۆ ئەوەی مووچەکەی بۆ زیاد بکەن، چونکە لە ئێستادا لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە لە خولەکانی تری ئەوروپی، راشفۆردی تەمەنی ١٨ساڵ کە ئێستا مووچەی ھەفتانەی تەنیا ١٦٠٠جونەیی ئیستەرلینیە بۆیە دەوێت ئەم بڕە مووچەی زیاتر لێ بکرێت، خۆرخی میندیزی بەرێوەبەرکانی کارەکانی یاریزانان پێشووتر لەگەڵ رۆنالدۆ و دیی خیا کاری کردوە لە ھەمان یانە کاری لەسەر ئەم پرسە کردوە سەرکەوتوو بووە لەگەڵ ھەردوو یاریزانان بۆیە دەوێت لەگەڵ راشفۆردیش سەرکەوتوو بێت لە کارە داراییەکان، مارکۆس ئەمساڵ لە ١٣یاری لەگەڵ یانەکەی ٧گۆڵی تۆمارکردوە بۆیە بەرپرسانی لە ئاستی ناوبراو ڕازین لە یاری کردن ، گۆڤاری تایمزی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا راشفۆرد بەفەرمی داوای زیاد کردنی مووچەکەی لە بەرپرسانی یانەکە کردوە لە رێگەی خۆرخی ، چونکە ئێستا راشفۆرد لە پاڵ واین رۆنی مارسیال بەیەکێک لە یاریزانە باشەکانی مان دادەنرێت.
کارزان کانەبی
