ریال مەدرید گرێبەستی دۆن نوێ دەکاتەوە
دوای پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە کریستانۆ رۆنالدۆ ناسراو بە دۆن بە تۆمارکردنی گۆڵە یەک لەدوای یەکەکانی ئیدارەی یانەی ریالی ناچار کرد بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستی لەگەڵ درێژ بکەنەوە جگە لەوەی ھەریەک لە یانەکانی سان جێرمان و مان یوناتید لە ھەوڵی بەدەستھێنانی بوون، رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئەوەی بلاو کرۆدتەوە کە گرفت لە نێوان ئیدارەی ریال مەدرید و رۆنالدۆ ھەیە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاری کردنی لەم یانەیە دۆن داوای کردوە گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١بێت و ریال مەدریدیش داوای کردوە گرێبەستەکەی تاکو ساڵی ٢٠٢٠بێت، کرێستانۆ لەم وەرزەدا لە کۆی ئەنجامدانی ٤٦یاری ٤٧گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردوە ، بۆیە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس ھەوڵ دەدات ئەم یاریزانە بھێنێتە وڵاتی فەرەنسا بۆ یاری کردن، بۆیە یاریزانانی ناوبراو کە ئێستا تەمەنی ٣١ساڵە لە ھەوڵی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ یانەکەی.
کارزان کانەبی
