ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و ھەولێر شەڕی نازناوەکان یەکلای دەکەنەوە

ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و ھەولێر شەڕی نازناوەکان یەکلای دەکەنەوە
ئەم ئێوارەیە پێشمەرگە و ھەولێر شەڕی نازناوەکان یەکلای دەکەنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارەئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر ٣٠-٦ی ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان ھەردوو یانەی ھەولێرو پێشمەرگەی ھەولێر لە یاری یەکلاکردنەوەی نازناوی ئەمساڵی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریری ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە یانەی پێشمەرگە بە سەرکەوتن و یەکسان بوون نازناوی خولەکە مسۆگەر دەکات، ھەولێریش جگە لە سەرکەوتن ھیچی تر دادی نادات، بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو یانە بەرنامە رێژی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن نازناوی خولەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەبنەوە، و بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن بە جوانترین شێوە یاری کۆتایی خولەکە بەرێوە ببەن و لە ھەمان کاتیشدا مەدالیای و قەلغانی خولەکە بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتوەکان دابەش بکەن، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش سەمیر بابۆ ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر گوتی" ئامادەکاری باشمان کردوە و چاومان لە بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە بۆ ئەمساڵ چونکە ماندوبوونێکی زۆرمان بینیوە تاکو گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە ، جگە لە گرفتی دارایی ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەکەمان ، ھەولێریش تیپێکی بەھێزە ، بەڵام ئێمەش تیپێکی بەھێزین لە ھیچ تیپێک ناترسین و کارمان لەسەر خاڵی لاوازی یانەی وەرزشیی ھەولێر کردوە کارمان لەسەر ھەموو لایانەکانی یارییەکە کردوە و ئامادەین بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە ھیچ گرفتێکمان نییە جگە لە قەیرانی دارایی نەبێت، بە ئومێدی ئەوەشین کە ئەو ھەموو کارەمان کردوە چاویشمان لە نازناوی خولەکەیە.
لەبەرامبەریشدا بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێر گوتی" بە شێوەیەکی زۆر باش خۆمان ئامادەکردوە بۆ ئەم یارییە بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ ئەم نازناوە بەدەست بھێنین ، ھەموو ئامادەکاری پێویستمان کردوە کردوە لە رۆژانی ڕابردوو ھیچ یاریزانێکمان گرفتیان نییە ھەموویان ئامادەن بۆ ئەم یارییە چارەنووسازە، سەبارەت بە یانەی پێشمەرگەش بێجان گوتی" پێشمەرگە تیپێکی بەھێزە و گەورەیە ئێمەش حیسابێکی تەواویان بۆ دەکەین ، بەھیوای ئەوەشم یەکێک لە خۆشترین یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بێت، بەھیوای ئەوەین ھاندەران لە یاریگا ئامادەن بن بۆ ھاندانی تیپەکەیان بەھیوای ئەوەین ھەردوو تیپ جوانترین یاری وەرزشی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ھاندەران چێژی لێ ببینین ، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری دھۆک ھەردوو یانەی دھۆک وزاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە لە کاتژمێر٣٠-٦ ئێوارە، بڕیاریشە ئەم یارییە لە ھەردوو کەناڵی ئاسمانی وارسپۆرت و عێراقیەی ریازی بگوازرێتەوە .
Top