مان یونایتد و چێلسی ھەوڵی بەدەستھێنانی فەرەنسیەک دەدەن
ھەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و چێلسی لە ھەوڵی ئەوەدان لە ھاوینی ئەمساڵ ئەنتوان کریزمانی ھێرشبەری یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا بگوازنەوە ریزی یانەکانیان ، ھەردوو یانەکە لە ئێستادا کێبرکێ بەھێزی یەکتری دەکەن بۆ گواستنەوە ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بتوانن لە وەرزی نوێ خولەکانی ئەوروپا درێسی یانەکانیان لەبەر ئەم یاریزانە بکەن، گرنگی دانیش بەم یاریزانە بۆ ئەوە ئاستەی بەرزەی ناوبراو دەگەرێتەوە کەلە خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشکەشی کردوە لەگەڵ یانەکەی ، رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کەوا کریزمان لە ھەوڵی ئەوەدایە لە ھاوینی ئەمساڵ یانەیەکی تازە بۆخۆی بدۆزیتەوە و روو لە خولی ئینگلیزی بکات، یانەی چێلسی دەوێت ئەم یاریزانە بکاتە شوێنگرەوی ئایدن ھازارد بۆ ئەوەی بتوانی سوود لە تواناکانی ببینێ ، یانەی مان یونایتد گرنگی زۆر بەتواناکانی ئەم یاریزانە دەدان بۆ ئەوەی لە ئۆڵترافۆرد بگەشێتەوە ئەم وەرزەش کریزمان یەکێک لە یاریزانە ھەرە دیارەکان بووە کە سیمۆنی پشتی پێ بەستووە لە یارییەکان.
کارزان کانەبی
