نیمار بەشداری کۆپا ئەمریکا ناکات
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوەکەوا بەرشلۆنە رێکەوتووە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بۆ ئەوەی نیمار داسیلڤا بەشداری لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا نەکات کە بڕیارە لە وڵاتی ئەمریکا ھاوینی داھاتوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە ڕەزامەندیانداوە بۆ بەشداری کردن نیمۆ لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی بەرازیل ، یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان باشتر ئامادەکردنی ئەم یاریزانەیە بۆ پاڵەوانێتیەکانی داھاتووی یانەکەی بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ ، دۆنگای ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیلیش ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر یاری نەکردنی نیمۆ لە کۆپا ئەمریکا بەڵام بۆ ئۆلۆمپیاد دەبێت بەشداری بکات کە لە خاکی خۆیان بەرێوە دەچێت و ئامانجیان بەدەستھێنانی نازناوەکەیە، کارگێڕانی یانەی بلوگراناش بەفەرمی سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلیان کردوە لەبەرامبەر ئەم داوایەی کە جێ بەجێ یان کردبوو لەبەرامبەر یاری نەکردنی نیمۆ، نیماری ٢٤ساڵیش لە ئیستادا لە بارودۆخێکی خراپی دەروونی دایە لە تۆمارنەکردنی گۆڵ.
کارزان کانەبی
