پێشمەرگەی سلێمانی پلەی چوارەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە بە دەستهێنا

پێشمەرگەی سلێمانی پلەی چوارەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە بە دەستهێنا
هۆڵی داخراوی شەعب لە شاری بەغداد كۆتایی بە ركابەرییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوران هات و یانەی بەحری توانی نازناوەكە بباتەوە.
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق لەم وەرزدا شێوازی یارییەكانی خولی نایابی عێراق گۆرانكاری تیاییدا ئەنجامدا و خولەكە لەم وەرزە بە 6 قۆناغ ئەنجامدرا بە بەشداریكردنی 6 یانە و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تاكە نوێنەری كوردستان بوو لەم ركابەرییە.
دوای بەرێوەچوونی هەر شەش قۆناغ یانەی بەحری توانی نازناوی خولەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ركابەرییەكی بەهێز لەگەڵ یانەكانی گازی باكوور و شورتە.
ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمێشوەیە بوو.
1- یانەی بەحری
2- یانەی گازی باكوور
3- یانەی شورتە
4- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
5- یانەی قوە جویە
6- یانەی سەناعە
جێگەی باسە لە وەرزی داهاتووی خولەكە هەریەكە لە یانەكانی هەولێر و شەقڵاوە بەشداری لە خولەكە دەكەن، دوای ئەوەی یانەی هەولێر توانی نازناوی خولی پلە نایابەكانی عێراق لەسەر ئاستی (ب) بە دەستبهێنێت و یانەی شەقڵاوەش لەسەرەتاوە بلیتی سەركەوتنی بۆ خۆی مسۆگەر كردبوو.
رێبین رەمزی
Top