مان یونایتد پشت لە مۆرینھۆ دەکات

مان یونایتد پشت لە مۆرینھۆ دەکات
مان یونایتد پشت لە مۆرینھۆ دەکات
کارگێڕانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە ھەوڵدایە ڕاھێنەرێکی بەتوانا دیاری بکات بۆ شوێنی ڤان گال دوای ئەوەی خۆزی مۆرینھۆ لەلایەن ڕاگەیاندنەکان دەنگۆی چوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان بۆیە یانەکە ھەوڵ دەدات ڕاھێنەری ئەرجەنتینی بباتە ریزی یانەکەی ، یانەی توتنھام ھەوڵ دەدات گرێبەستی ماوریستیۆ بوکیتینو بکاتە ڕاھێنەری یانەکەی، رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان یونایتد ھەوڵی چڕکردۆتەوە بۆ بەدەستھێنانی ئەم ڕاھێنەرە ، یانەی مانیش ھەموو ھەولێکی داوە بۆ ئەوەی ئەم ڕاھێنەرە ڕازی بکات و تاڕادەیەک ئەم ڕاھێنەرەش ڕازی بووە بۆ وەرگرتنی ئەرکی بەرێوەبردنی یانە ئینگلیزیەکە ، یانەی مانیش دوای ئەوەی لە خۆزی مۆرینھۆ دوو دڵ بووە لە ھاتنی بۆ تیپەکە ، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی توتنھام ھەوڵی ئەوە دەدات ئەم ڕاھێنەرە درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات کە ئەمساڵیش ئاستی یانەی توتنھام چۆتە قۆناغێکی تازە کێبرکێ دەکات لەسەر بەدەست ھێنانی ئەم ڕاھێنەرە بەتوانایە.
کارزان کانەبی
Top