گازی باکوور و سیروانی نوێ براوە بوون

گازی باکوور و سیروانی نوێ براوە بوون
لە چوارگۆشەی زێرینی خولی پلەیەکی کوردستان
گازی باکوور و سیروانی نوێ براوە بوون
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلەیەکی کوردستان دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان چوار یانە سەرکەوتووەکە بەرێوەچوو، لە شاری کەرکووک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی گازی باکوور و کۆیە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە لەم ناوەشدا یانەی گازی باکوور توانی یارییە بەتاکە گۆلێک بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی لە یانەی کۆیە ستاند لەم یەکەم یاریشدا کوڕانی عەبدوللا مەحمودی ڕاھێنەر توانیان ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین تاکە گۆڵی یارییەکەش ستاریاسین بە لێدانی سزا تۆماری کرد، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بە درێژایی ماوەی یارییەکە سەرئەنجامیش کوڕانی رزگار عەلی توانیان یارییەکە لەبەرژەوەندی یانەی سیروانی نوێ بە کۆتایی ھات تاكة كؤلةكةش ياريزان مستةفا محةمةد تؤمارى كرد زەنگی مەترسیان بۆ یانەکانی تر لێدا بڕیارییەش ھەفتەی داھاتوو جەولەیەکی تر لە یارییەکانی خولە درێژە بکێشێت.
.
Top