بەرشلۆنەوریال مەدرید کێبرکێ بۆ یاریزانانی خولی ئینگلیزی دەکەن

بەرشلۆنەوریال مەدرید کێبرکێ بۆ یاریزانانی خولی ئینگلیزی دەکەن
بەرشلۆنەوریال مەدرید کێبرکێ بۆ یاریزانانی خولی ئینگلیزی دەکەن
ھەردوو یانە بەھێزەکەی ئیسپانیا بەرشلۆنە و ریال مەدرید و ئەنرێکی و زێدان کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی یاریزانانی خولی ئینگلیزی لە ئێستاوە یانەکانیان خەریکی مۆرکردنی گرێبەستن لەگەڵ یاریزانانی ئەم خولە بەھێزەی جیھان بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بینکەنە یاریزانانی تیپەکە،یانەی ریال مەدرید ئایدن ھازاردی یاریزانی یانەی چێلسی دەستی پێکردەە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە قەڵای بەرنابیۆ زێدانیش بۆ ھازارد دەلێ ھازارد یەکێکە لە ھەرە یاریزانە بەتواناکانی جیھان ئاستی وەکو میسی و کریستانۆ رۆنالدۆ کەمتر نییە، بۆیە ھەمو ھەولێک دەدەین بیگوازینەوە ریزی یانەکە، یانەی بەرشلۆنەش ھەوڵ بۆ ھاتنی ریاز محەرەز دەدات بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیکاتە بەرشەیی لە خولی ئیسپانیا یاری بۆ بکات ، رۆژنامەکانی ئیسپانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا بلوگرانا تامەزرۆی مۆرکردنی گرێبەستە لەگەڵ ریازی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی، فابریگاسی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنەش پشتگیری ریاز دەکات و بە یەکێک لە باشترین یاریزانی ئەوروپای دەزانی و ئامۆژگاری دەکات بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە بکات، ھاری کینیش گۆڵکاری یانەی تۆتنھام لە یانەی شاھانە داواکراوە بۆ ئەوەی لە وەرزی ھاوینی ئەمساڵ بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی ، ریال دەوێت لە ھاوینی ئەمساڵ ئەم یاریزانە بگوازێتەوە لە پال بنزیمە و رۆنالدۆ و گاریس بێل یاری بکات، یانەی بەرشلۆنەش ھەوڵی بەدەستھێنانی فیلیب کوتینھۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپول دەدات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بەرازیلیە بباتە ریزی یانەکەی و شوێنی ئەنێستای پێ پڕبکاتەوە ، یانەی ریال مەدریدیش گرنگی زۆر بەتواناکانی ئەگویرۆ دەدات بۆ ئەوەی ببیاتە ریزی یانەکەی کە ئێستا ١٠٠گۆڵی تۆمارکردوە لە خولی ئینگلیزی یانەی شاھانە گرنگی زۆر بەھاتنی ئەم یاریزانە دەدات، رۆژنامەی مارکاش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەگویرۆ دەچێتە ریزی یانەی شاھانە و لە ھاوینی ئەمساڵ لە بەرنابیۆ دەبینرێ.
کارزان کانەبی
Top