بالۆتیلی لە فەرەنسا داواکراوە

بالۆتیلی لە فەرەنسا داواکراوە
بالۆتیلی لە فەرەنسا داواکراوە
بالوتێلی یاریزانی یانەی لیڤەپولی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئیتالیا کە زۆر جار بەوە ناسراوە کە کاری ناوازە و سەرسورھێنەر ئەنجام دەدات لە ژیانی خۆی و زۆربەی رۆژنامەوانانی جیھانی بە خۆی سەرقاڵ دەکات، ھەر چەندە ئێستاوە بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی میلانی ئیتالی کردوە بۆیە لە ھاوینی ئەمساڵ نیازی ئەوەی ھەیە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە ، لە ئێستاشدا یانەی مۆناکۆی فەرەنسی ھەوڵی بەدەستھێنانی ماریۆ بالۆتیلی دەدات بۆ ئەوەی لەم ھاوینە لە ریزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالیەوە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی لە خولی فەرەنسا سوود لەتواناکانی بالو ببینێ ، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا بە شێوەیەکی سەرەتایی گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ بالۆ تیلی بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی فەرەنسی درێسی مۆناکۆ بپۆشێت و بتوانێ ئەنجامی شایستەی بۆ بەدەست بھێنیت، بەڵام بڕی ئەو پارەیەی لەسەری رێکەوتن ئاشکرا نەکراوە.
کارزان کانەبی
Top