لۆکاکۆ لەلایەن ژمارەیەک یانەی ئەوروپی چاودێری دەکرێت
ھێرشبەری بەلجیکی و یانەی ئیڤەرتونی ئینگلیزی بەھۆی ئاست بەرزی لەم وەرزی خولی نایابی ئینگلیزی لەلایەن ژمارەیەک لە یانەکانی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت، رۆمیلیو لۆکاکۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بیر لە رۆیشتنی دەکاتەوە لە یانەکەی، رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و بایرن میونخ کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە بەلجیکییە ، رۆژنامەی دایلی ئەکسپریسی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لۆکاکۆ لەلایەن ھاوڕێیانی خۆی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئارەزووی رۆیشتن دەکات لە یانەکەی حەز بە گەڕانەوە دەکات بۆ یانەی چێلسی کە ھەر چەندە ئەمساڵ بەشدار نابێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا زۆریش حەز بەوە دەکات لەم ھاوینە بچێتەوە لەندەن ، لە ئێستاش لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و مان سیتی و ئەرسناڵ و ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان و بایرن میونخ چاودێری ئەم یاریزانە دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بیبەنە ریزی یانەکانیان ، بەڵام لۆکاکۆ خۆی حەز بە یانەی بلوز دەکات ، بۆیە تاکو یارییەکانی خولی ئینگلیزیش بە کۆتایی نەێت دیار نییە کە ئەم یاریزانە روو لە کام یانە دەکات، لۆکاکۆ یەکێک لە ھێرشبەرە بەتواناکانی سەر ئاستی ئەوروپا ھەژمار دەکرێت.
کارزان کانەبی
