ریال کار بۆ مانەوەی بنزیمە دەکات، ھاری کینیشی کردۆتە ئامانج
کریم بنزیمە ھێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا دەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاھانە بەردەوام بێت، رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کارگێڕانی یانەی شاھانە چوونەتە قۆناغی گفت و گۆکردن لەگەڵ کەریم بنزیمە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە درێژبکەنەوە بۆ چەند ساڵی داھاتوو، ھەرچەندە گرێبەستی ئەم یاریزانەتاکو ساڵی ٢٠٢١ بیت کە مووچەی ساڵانەشی ٦ملیۆن یۆرۆیە ، لە ئێستاشدا بنزیمە شوێنی خۆی لەناو دڵی زیزۆی ھاونیشتمانی کردۆتەوە لە زۆربەی یارییەکانی پشتی تەواوی پێ دەبەستێت لە نێو یاریگا ، بنزیمەش ئەم وەرزە ٢٢گۆڵی تۆمارکردوە و رۆڵی گەورەی گێراوە لە گەیاندنی یانەکە بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، بنزیمەی تەمەن ٢٨ساڵیش ئارەزووی یاری کردنی زیاتری ھەیە لەگەڵ ھاوڕێکانی ، لە پاڵ ئەمەش ریال مەدرید بە ھەر نرخێک بێت نیازی گرێبەست کردنی ھەیە لەگەڵ ھاری کین یاریزانی یانەی توتنھام ، جگە لەوەش ئەنچلۆتی ڕاھێنەری نوێ بایرن لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ھاری مۆربکات، جگە لەمەش یانەی ریال ھەوڵی نوێ کردنەوەی ھەریەک لە یاریزانان لۆکا مودریچ و گاریس بێل دەدات بۆ چەند ساڵی داھاتوو ، ھاری کینی تەمەن ٢٢ساڵ ئەمساڵ لە ٧یاری خولی یانەکنی ئەوروپا بەشدار بووە لەگەڵ یانەکەی و دوو گۆڵی تۆمارکردوە لە خولی ئینگلتەراش ٢٤گۆڵی تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
