ریازمحەرەز نرخی ٣٠ملیۆنە

ریازمحەرەز نرخی ٣٠ملیۆنە
ریازمحەرەز نرخی ٣٠ملیۆنە
ریازمحەرەز ئەستێرەی یانەی لیستەر ستی پێشەنگی خولی نایابی یانەکانی ئینگلتەرا و بەڕەگەز جەزائیری لە ئێستادا بەردەوام چاودێری دەکرێت لەلایەن یانەکانی ئەوروپا، بەرپرسانی یانەی لیستەریش لە ھاوینی ئەمساڵ ژمارەیەک ئەستێرەی لە کیس دەدات، رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ریاز یەکێکە لەم یاریزانانەی کە زۆرترین داواکاری ھەیە لەسەر ئاستی یانەکانی ئەوروپا، ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنەی ئیسپانی و مان یونایتد و توتنھام و چێلسی و ئەرسناڵی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتالی ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە دەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بیکەنە یاریزانی خۆیان، یتنەی لیستەریش ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ڕازی کردنی ئەم یاریزانە بۆ خولی یانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داھاتوو ریاز لە ساڵی ٢٠١٤وە بەبڕی ٤٠٠ھەزار پاوەند ھاتە ریزی یانەکە ، سەرچاوەکانی ھەوڵی بەریتانیاش ئەویان ئاشکرا کردوە کە ریاز ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکات لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاشدا نرخی ئەم یاریزانە تەنیا ٣٠ملیۆن یۆرۆیە ئەگەر ھەر یانەیەک ئامادە بێت ئەو بڕە پارەیە بدات.
کارزان کانەبی
Top