كاتی یاری كۆتایی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان گۆرا
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەلام حوسێن سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: بەهۆی ئەنجامدانی یارییەكانی خولی نایابی فۆكسی عێراق لە رۆژی شەممە، كە كاتژمێر 4:30 خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، دەبووە رێگر لەبەردەم گواستنەوەی یارییەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەكەناڵی ئاسمانی ئەلعراقیە سپۆرت، بۆیە بریارماندا یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە رۆژی شەممە (23/4/2016) لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری كاتژمێر 6:30 ئێوارە ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
