سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ، گازی باکوور و کۆیە بەیەک دەگەن

سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ، گازی باکوور و کۆیە بەیەک دەگەن
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکی کوردستان
سبەی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ، گازی باکوور و کۆیە بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی چوارشەممە لە دەستپێکی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکی کوردستان دەست پێبکات، لە شاری سلێمانی لە یارییەکی بەھێزو دێربیدا ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای یانەی سیروان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەریەک لە ڕاھێنەرانی یانەکان رزگار عەلی و سەردار ساڵح پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن و یەکەم سێ خاڵ بۆ تیپەکەیان بەدەست بھێنین ، ھەر بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە یاریزانانی ھەردوو تیپ لە مەشقێکی چڕدابوونە بۆ ئەوەی بتوانن لە یەکەم یارییەکانی خولەکە سێ خاڵ بکەنە دیاری ھاندەرانی یانەکەیان، سیروانی نوێ پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستێ بۆ ئەوەی بتوانێ بە ئاسانی پێشمەرگەی ھاوشاری ببڕێ، پێشمەرگەی سلێمانیش دەوێت بە شانازییەوە خۆیی بگەینێتە خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە ئەمساڵ تیپێکی تۆکمەیان پێکھێناوە بۆ ئەم یارییەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ ئامانجیان سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی گازی باکوور و کۆیە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش عەبدوللا مەحمود پشتی بە یاریزانان و ھاندەرانی تیپەکەی بەستووە بۆ ئەوەی بتوانێ بەسەر یانەی کۆیە زاڵ بێت و سێ خاڵ لەسەر دەستی یانەی کۆیە بەدەست بھێنێت، لەبەرامبەریشدا یانەی کۆیە کە ئەمساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە بۆ بە تایبەت لە یارییەکانی قۆناغی یەکەم توانی بە پاڵەوانی کۆمەڵەکەی بەسەر بکەوێت بۆیە پێش بینی دەکرێ ئەم یارییەش یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر ٣٠-٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت، یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیش بە شێوازی چوون و ھاتن بەرێوە دەچێت.
Top