كوردێك بە مەلەوانكەی زێر لە بەحرێن دەگرێتەوە

كوردێك بە مەلەوانكەی زێر لە بەحرێن دەگرێتەوە
رۆژی یەكشەممە لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن كۆتایی بە پاڵەوانێتی رۆژئاوایی ئاسیا بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كوران و كچان هات بەبەشداریكردنی 12 لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی كوران و كچانی عێراق بوون.
لەم هەڵبژاردەیە چوار یاریزانی كورد بەشداریان لەم پاڵەوانێتیە كرد و توانیان بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە، كوری باژێری زاخۆ یونس موحسین توانی بە ملوانكی زێر بگرێتەوە دوای ئەوەی لە پێشبركی رم پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، كچە یاریزانی یانەی هەولێر مەریم عەبدولحەمید توانی پلەی دووەم و ملوانكەی زیو لە ركابەرییەكانی بازدانی بەرز بە دەستبهێنێت و كچە یاریزان سارە سالار لە راكردنی 400م توانی پلەی سێیەم و ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت، بەڵام تا ئێستا هۆكاری بەشدارینەكردنی كچە یاریزانی شاری سلێمانی ئەسما سەفدەر لە هیچ یارییەك بۆ چ دەگرێتەوە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لەم پاڵەوانێتیە ئەنجامی باشی بە دەستهێنا توانی 6 ملوانكەی زێر و 14 ملوانكەی زیو و 9 برۆنز بە دەستبهێنێت لە كۆی گشتی بە پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەكە هات دوای وڵاتی بەحرێن-ی مێواندار.
رێبین رەمزی
Top