نرخی رۆنالدۆ ٦٠ملیۆنە
ھەر چەندە لە ئێستادا کریستانۆ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەگەڵ یانەی شاھانە ، بەڵام زۆربەی دەنگۆیانە ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کەوا رۆنالدۆ دەگەرێیتەوە قەڵای ئۆلتڕافۆرد لە ھاوینی ئەمساڵ، تۆری توک سپۆرتی بەریتانی ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا یانەی شاھانە ڕازی بووە لەسەر رۆیشتنی رۆنالدۆ لە یانەکەیان لەبەرامبەر بڕی ٦٠ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی مان یونایتد کە یانە کۆنەکەی خۆیەتی لە ھاوینی ئەمساڵ، گرێبەستی کریست لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٨یە یانەی ریالیش دەوێت سوود لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە بکات لە رووی مادییەوە ، پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانەش دەلێ ئەم بڕە پارەیە پارەیەکی باشە بۆ باشترین یاریزانی جیھان کە ئێستا دوو یانەی گەورەی جیھان داوای لێ دەکات بۆ یاری کردن، یانەی شەیتانە سورەکانیش بە بەھێزی ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانە ڕازی بکەن بە یاری کردنی لە یاریگای ئۆلترافۆرد چونکە جەماوەرێکی زۆری ھەیە لە ئینگلتەرا بەھۆی ئەوەی کە پێشووتر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە، کریست لە تەمەنی ١٨ساڵیدا لە یانەی لشبۆنە چۆتە ریزی یانەی مان یونایتد، تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە کە ئایا کریستانۆ رۆنالدۆ ئایا وەرزی داھاتوو لە قەلای ئۆڵترافۆرد دەبێت یان ھەر لە قەڵای بەرنابیۆ دەمێنێتەوە.
کارزان کانەبی
