پاڵەوانێتی بۆلینگ لەسەر ئاستی ھەولێر کرایەوە

پاڵەوانێتی بۆلینگ لەسەر ئاستی ھەولێر کرایەوە
پاڵەوانێتی بۆلینگ لەسەر ئاستی ھەولێر کرایەوە
لە شاری یاری سمایلاند لە ڕۆیال مۆڵ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ یاریزانی سەر ئاستی شاری ھەولێر پاڵەوانێتیەکی بۆلینگ بۆ یاریزانانی ئارەزوومەندی ئەم یارییە کرایەوە ، مەبەست لە کردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیەش زیاتر گرنگی دانی یارییەکانی بۆلینگە لە شاری ھەولێر ئەوەی ئارەزووی مەندانی ئەم یارییە زیاتر روو لەم یارییە بکەنەوە ، لەم قەیرانە داراییەش ھیچ پاڵەوانێتیەک بۆ یاری بۆلینگ نەکراوەتەوە لەسەر ئاستی شارەکانی کوردستان و لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش ، بۆیە یاری شاری سمایلاند ھەڵسا بە کردنەوەی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیە بۆ ئەوەی زیاترین ئارەزومەندانی ئەم یارییە سوودمەندبن لێ، بڕیارە ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی چوار رۆژ بخاێنێ لە کۆتایشدا یاریزانە سەرکەوتووەکان خەڵات دەکرێن.
کارزان کانەبی
Top