میسی گۆڵی ژمارە ٥٠٠لە مێژووی وەرزشیی خۆی تۆمارکرد

میسی گۆڵی ژمارە ٥٠٠لە مێژووی وەرزشیی خۆی تۆمارکرد
میسی گۆڵی ژمارە ٥٠٠لە مێژووی وەرزشیی خۆی تۆمارکرد
لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکێک لەم ھێرشبەرە ترسناکانەی کە ھەموو یانە و ھەڵبژاردە جیھانییەکان حیسابی تایبەتی بۆ دەکەن لە نێو یاریگا بەھۆی تۆمارکردنی گۆڵە سحراوییەکانی ، لە مێژووی یاری کردنی کە ئێستا تەمەنی تەنیا ٢٨ بەھارە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی ٥٠٠گۆڵی تۆمارکردوە ئەمشەویش لە خولی یانەکانی ئیسپانیا ھەر چەندە تیپەکەی لە نێو یاریگای کامپ نوو دۆڕا بە تیپی ڤالنسیا بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، بەڵام میسی تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکردو ژمارەی گۆڵەکانی بۆ ٥٠٠گۆڵ بەرز کردوە لەم ژمارە گۆڵەش تەنیا ٥٠گۆڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە کە تاکو ئێستا نەیتوانیوە جامی جیھانی بۆ ھەڵبژاردەی بەدەست بھێنێت، بەڵام لەگەڵ یانەی بلۆگرانا ٤٥٠گۆڵی تۆمارکردوە و چەندین ئەنجامی باشی لەگەڵ یانە بەدەستھێناوە جامی یانەکانی ئیسپانیا و شای ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیھانی یانەکان و چەندین خوڵی تر، بەڵام ئێستا یانەکەی میسی لە بارودۆخێکی خراپدایە و چوار یارییەکە تامی سەرکەوتنی نەکردوە لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی (ریال سۆسیدادوڤالنسیا و ریال مەدرید ) لە خولی ئیسپانیا و لەبەرامبەر ئەتلەنتیکۆ لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دۆڕاوە .
کارزان کانەبی
Top