کچانی باسکەی سیروانی نوێ وازیان ھێنا
دوای ئەوەی کێشە کەوتە نێوان ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی سیروانی نوێ و ڕاھێنەری تیپی باسکەی کچانی یانەکە رزگار محەمەد، بەڵام بۆ ماوەیەک ھەوڵدرا گرفتەکە لە نێوان ھەردوو بە نێوانگیری گرفتەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام ھەر چارەسەر نەکرا و گرفتەکە وەکو خۆی مایەوە، ڕاھێنەری یانەکەش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ماوەی ١٥مانگە ھیچ مووچەیەکیان لە یانەکە وەرنەگرتووە و سەڕەرای ئەوەش گرفتەکانیان چارەسەر نەبووە بۆیە دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشاوەتەوە، رزگار محەمەد لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک ئەوەی نووسیوە ئێمە و کچانمان لە یانەی سیروانی نوێ ماوەیەکە کێشەمان لەگەڵ سەرۆکی یانەکە (ئاوات شێخ جەناب) ، دیارە لە رێگەی پەیوەندی خۆمانەوە ویستوومانە گرفتەکان چارەسەر بێت، بەڵام بە داخەوە چارەسەر نەوو، من ویستم ھەموو رێکارە ئەخلاقییەکان بگرمە بەڕ بەڵام سوودی نەبوو، من بە ناوی سەرجەم کچان و تیپەکانی کچانی سیروانی نوێ بەھەمووانی ڕادەگەینم کە ھیچ پەیوەندێکمان بەم یانەیەوە نەماوە ئێمەش ئازادیشین کە پەیوەندی بەچ یانەیەکی ترەوە بکەین چونکە ماوەی ١٥مانگە ھیچ مووچەیەکمان لەم یانەیەوە وەرنەگرتووە.
کارزان کانەبی
