یۆڤی چاوی لە سەر ھێرشبەرێکی لیڤەرپولە

یۆڤی چاوی لە سەر ھێرشبەرێکی لیڤەرپولە
یۆڤی چاوی لە سەر ھێرشبەرێکی لیڤەرپولە
دوای ئەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا ھێرشبەری بەتوانای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە دەگەرێتەوە ریزی یانەی ریال مەدرید بۆیە لە ئێستاوە یانەی خانمە پیرەکە ھەوڵ بۆ شوێنگرتنەوەی ئەم یاریزانە دەدات و نیازی بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری یانەکەیی ھەیە لەم ناوەشدا بەرپرسانی یانە ئیتالیەکە چاویان لەسەر ھێرشبەری بەلجیکی کریستیان بنتیکی یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزییە ، پێگەی توک سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی خانمە پیرەکە گرێبەستێکیان بەبڕی ٢٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی پێشکەش بە یاریزانی ناوبراو کردوە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بێتە ریزی یانەی خانمە پیرەکە ،بەڵام تاکو ئێستا بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول ھیچ ھەلوێتسیان پێشان نەداوە لەسەر دەستبەرداربوون لەم یاریزانە کلوپی ڕاھێنەریش پێ ناچێت ڕازی بێت بۆ رۆیشتنی کریستیان بۆ خولی ئیتالی بنتیکی تەمەن ٢٥ساڵ ئەم ساڵ لە ٢٥ی یاری لەگەڵ یانەی لە پریمەر لیگ بەشداربووە و حەوت گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە ، لە وەرزی ڕابردووش ١٣گۆڵی تۆمارکردبوو.
کارزان کانەبی
Top