خۆزی ڕاھێنەری داھاتووی مانچستەر یونایتدم

خۆزی  ڕاھێنەری داھاتووی مانچستەر یونایتدم
خۆزی ڕاھێنەری داھاتووی مانچستەر یونایتدم
دوای ئەوەی ھەواڵی ئەوە بلاو کرایەوە کە گوایە خۆزی مۆرینھۆ ڕاھێنەری پێشووی یانەی چێلسی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی خەریکی گفت و گۆیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە مۆربکات، بەڵام مۆرینھۆ ھەموو ئەو ھەواڵانەی ڕەت کردوە دەڵی من ڕاھێنەری یانەی شەیتانەکانم، رۆژنامەی میرۆری بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە کە خۆزی گوتویوویەتی من ڕاھێنەری داھاتووی مان یونایتدم ئەوەش ھەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردوە کە خۆزی دەچێتە خولی فەرەنسی ، میرۆر ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یانە فەرەنسیەکە بەردەوام لە وت و وێژدابووە بۆ ئەوەی مۆرینھۆ ڕازی بکات بۆ وەرگرتنی ئەرکی بەرێوەبەری یانەی پاریس سان جێرمان، مۆرینھۆ ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە ھەوڵی مانەوەی واین رۆنی کاپتنی یانەکە دەدات کە ئێستا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە یانە ئینگلیزیەکە جگە لەمەش خۆزی پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی ھیگواینی ئەرجەنتینی لە یانەی ناپۆلیەوە یانە ئیتالیەکەش لەبەرامبەر ھیگواین داوای بڕی ٩٠ملیۆن یۆرۆ دەکەن، مان یونایتد لە خولی ئینگلیزی بە کۆکردنەوەی ٥٦خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەکان دێت.
کارزان کانەبی
Top