ئەفرۆدێت پاڵەوانی تۆپی دەستی کچانی کوردستان بوو

ئەفرۆدێت پاڵەوانی تۆپی دەستی کچانی کوردستان بوو
ئەفرۆدێت پاڵَەوانی تۆپی دەستی کچانی کوردستان بوولە شاری کۆیە بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان و ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزش دۆست ھەردوو تیپی تۆپی دەستی کچانی ھەولێر و ئەفرۆدێتـی شاری سلێمانی لە یاری کۆتایی خولی نایابی کچانی یانەکانی کوردستان ڕووبەروی یەکتری بوونەوە لە یارییەکی ئاست بەرزدا یاریزانانی ھەردوو لا توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە ماوەی کاتی یاسایی یارییەکە دا کچە یاریزانانی ھەردوولا بە رێنمایی ڕاھێنەرەکانیان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و ئەنجامی کۆتایش یارییەکە بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە ئەنجامی (٢٢-٢٢)گۆڵ، یەکسان بوونی ھەردوولا کۆتایی ھات، بەم ئەنجامەش کچانی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی نازناوی خولەکەیان بەدەست ھێنا و نازناوەکەیان بردەوە شاری سلێمانی لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری سەرەکەوتن بەسەر کچە یاریزانانی ھەردوولا دابەشکرا.١-ئەفرۆدێت ٩خاڵ٢-قەڵا٨خاڵ٣-ئا:ھەولێر7خاڵکارزان کانەبی
Top