یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
1- یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان لە رۆژی چوارشەممە (20/4/2016) كاتژمێر 3:30ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
2- یارییەكانی خولی پلە یەك پێنج رۆژ جارێك ئەنجام دەدرێت.
3- رۆژی پێنجشەممە 21/4/2016 یاری نێوان هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆ لە یاریگەی دهۆك كاتژمێر 3:30 ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
4- لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپ یپێی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر رۆژی شەممە (23/4/2016) كاتژمێر (5:30) لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.
5- ئاگاداری هاندەرانی هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر دەكەینەوە، لە یاری كۆتایی بەشێوەیەكی جوان و شارستانی پێشوازی لە یاری كۆتایی خولی فاست لینكی كوردستان بكەن و بەهیچ شێوەیەك رێگا نادرێت یارییە ئاگرینەكان و دەبەی ئاو بێتە نێو یاریگا.
6- بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، بریاردرا بە غەرامكردنی یانەی هەولێر بە بری (500.000) پێنج سەد هەزار دینار بەهۆی بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان لە لایەن هاندەران و راوستانی یاری و دروستكردنی گرفت، لە یاری داهاتوو پێویستە یانەی هەولێر پیاوانی پولیس لە كاتی گونجاو لە نێو یاریگا ئامادە بن و قەدەغەكردنی یارییە ئاگرینیەكان و دەبەی ئاو.
7- لە ژێر چاودێری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی شەممە یاری كۆتایی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام دەدرێت لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری، بەم بۆنەیەوە هەریەكە لە بەرێزان (وەزیری رۆشنبیری و بریكار و بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و جێگر و ئەمیندار و ئەندامانی لێژنەی راپەراندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و سەرجەم یەكێتیەكە وەرزشیەكان و نوێنەرایەتی پارێزگاكانی كوردستان و لقەكانی یەكێتیە وەرزشیەكان و سەرۆك و دەستەی كارگێری یانەكانی كوردستان) بانگهێشت كراون بۆ ئامادەبوون لە یارییەكە.
8- بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، بریار درا بە غەرامەكردنی یانەی دهۆك بە بری (500.000) پێنج سەد هەزار دینار بەهۆی دەرچوونی جەماوەری یانەی دهۆك لە گیانی وەرزشی و ئاژاوە نانەوەی گرفت.
