رەوەند عەبدولخالق بووە یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی برایەتی

رەوەند عەبدولخالق بووە یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی برایەتی
رەوەند عەبدولخالق بووە یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی برایەتی
دوای ئەوەی یانەی برایەتی ئەمساڵ تەنیا پلێتی مانەوەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەستھێنا، بۆیە یانەکە لە ئێستاوە ھەوڵی بەھێز کردنی تیپەکەی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ بەرنامەیەکی تۆکمە دابنێ بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەم ناوەشدا یانەی برایەتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ رەوەند عەبدولخالق کرد بۆ ئەوەی وەکو یاریدەدەری ڕاھێنەری تیپەکەیان بەشدار بێت بتوانێ ھاوکاری کارەکانی ڕاھێنەر بێت لە تیپەکە و ئاستی تیپەکە ببەنە بارودۆخێکی تازەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە پێشووتریش وەکو ڕاھێنەری لاوان لەھەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی ھەولێرو ھەندرێن و ھەولێر کاری کردوە ئەمساڵیش ھاتە قۆناغێکی تازە کە ئەویش خولی نایابی یانەکانی کوردستانە.
کارزان کانەبی
Top