خشتەی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان دیاریكرا
لە تیروپشكەكەدا سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێ و نوێنەری یانەكان ئامادەبوون و تێیدا تیروپشكی خشتەی یارییەكانی چوارگۆشەی زێڕین ئەنجامدرا، كە بەم شێوەیەیە:
هەفتەی یەكەم – قۆناغی یەكەم (رۆژی چوارشەممە (20/4/2016) كاتژمێر (3:30) ئێوارە) ئەنجام دەدرێت
سیروانی نوێ – پێشمەرگەی سلێمانی یاریگەی سیروانی نوێ
گازی باكوور – كۆیە یاریگەی گازی باكوور
هەفتەی دووەم – قۆناغی یەكەم
كۆیە – سیروانی نوێ یاریگەی كۆیە
پێشمەرگەی سلێمانی – گازی باكوور یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی
هەفتەی سێیەم – قۆناغی یەكەم
گازی باكوور – سیروانی نوێ یاریگەی گازی باكوور
پێشمەرگەی سلێمانی – كۆیە یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی
هەفتەی یەكەم – قۆناغی دووەم
سیروانی نوێ - گازی باكوور یاریگەی سیروانی نوێ
كۆیە - پێشمەرگەی سلێمانی یاریگەی كۆیە
هەفتەی دووەم – قۆناغی دووەم
سیروانی نوێ - كۆیە یاریگەی سیروانی نوێ
گازی باكوور - پێشمەرگەی سلێمانی یاریگەی گازی باكوور
هەفتەی سێیەم – قۆناغی دووەم
پێشمەرگەی سلێمانی - سیروانی نوێ یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی
كۆیە - گازی باكوور یاریگەی كۆیە.
جێگەی باسە یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان پێنج رۆژ جارێك ئەنجام دەدرێت و یارییەكان بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت خاوەنی پلەی یەكەم و دووەم راستەوخۆ بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
