بەپەلە ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئاشكرا كرا

بەپەلە ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئاشكرا كرا
كەمێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستاندا، خەسرەو گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بەفەرمی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداربوو لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ تۆپی پێی ئاشكرا كرد، كە تیاییدا 28 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی كوردستان كراوە و پێش گەشتكردن 5 یاریزان لە هەڵبژاردەكە دوور دەخرێتەوە.
دلشاد ساڵح (سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی كوردستان)
ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان بەمێشوەیە: خەسرەو گورون(راهێنەر)، خالید موسا(یانەی گارە)(یاریدەدەری راهێنەر)، دارەوان قادر(یانەی كەركووك)(یاریدەدەری راهێنەر)، فاخیر عەلی(یانەی هەولێر)(راهێنەری گۆڵپارێز).
یاریزانەكان: رێباز عەبدوڵڵا(یانەی هەولێر)، دلۆڤان ساڵح(یانەی دهۆك)، زنار فەیزی(یانەی دهۆك)، سەرهەنگ موحسین(یانەی هەولێر)، جاسم محەمەد حاجی(یانەی زاخۆ)، ئاماد ئیسماعیل(یانەی دهۆك)، ئاراس مستەفا(یانەی زێرەڤانی)، هەردی سیامند(یانەی هەولێر)، رێبوار نجمەدین(یانەی برایەتی)، دلۆڤان مەهدی(یانەی زاخۆ)، هاوكار لەتیف(یانەی نەورۆز)، كامەران عەلی(یانەی زێرەڤانی)، بەیار ئەبو بەكر(یانەی دهۆك)، نیاز محەمەد(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، بەرۆژ جادر(یانەی زاخۆ)، كۆسرەت بایز(یانەی هەندرێن)، دیار رەحمان(یانەی هەولێر)، میران خەسرەو(یانەی هەولێر)، هاورێ جەلال(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، هونەر ئەحمەد(یانەی زاخۆ)، عەلی عەزیز(یانەی ئارارات)، محەمەد سابیر(یانەی شێروانە)، فەرحان شكور(یانەی هەولێر)، ئەیوب ئەیاد(یانەی زێرەڤانی)، عەبدوڵڵا كەیفی(یانەی كەركووك)، رێكار هاشم(یانەی هەندرێن)، فەرهنگ وریا(یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، خالد موشیر(یانەی دهۆك).
جێگەی باسە راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان دواتر پرۆگرامی خۆئامادەكردنی هەڵبژاردەكە دیاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top