بەپەلە/ باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان دەستنیشانكرا
بە پێی دەنگدانی رۆژنامەنووسان یاریزانی یانەی ئارارات (عەلی عەزیز) بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشانكرا و گۆڵپارێزی یانەی هەولێر (رێباز عەبدوڵڵا) بەباشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا.
عەلی عەزیز لەم وەرزدا ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد و توانی لەم وەرزە 8 گۆڵ تۆماربكات و گۆڵپارێز رێباز عەبدوڵڵا بووە جێگەی سەرنجی هەموو چاودێرانی وەرزشی كوردستان بەهۆی ئاست بەرزەكەی، كە لەگەڵ یانەی هەولێر پێشكەشی كرد.
بەفەرمیش فەرحان شكور یاریزانی یانەی هەولێر بووە گۆڵكاری خولەكە بە تۆماركردنی 9 گۆڵ، هەرچەندە یاریزان فەرحان شكور هەلەیەكی باشی لە بەردەم مایە بۆ ئەوەی بتوانی رێژەی گۆڵەكانی زیاد بكات دواین یاری خولەكە، كاتێك هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.رێبین رەمزی
