بلوگرانا عوسمان دیمبلی ھێنایە ماڵەکەی خۆی
بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە ئەوەیان ئاشکرا کرد کەوا یانەکەیان سەرکەوتوو بوو لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی رینی فەرەنسی و ئەستێرەکەی خولی یانەکانی ئەو وڵاتە لە وەرزی نوێ خولی ئیسپانیش عوسمان لە کامپ نو دەگەشێتەوە ، رۆژنامەکانی ئیسپانیاش ئەوەیان وەکو ھەوالێکی گرنگ بلاو کرۆدتەوە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە کەوا بەرێوەبەری کارەکانی دیمبلی و بەرپرسانەی یانەی بلوگرانا کۆتایان بە گرێبەستەکە ھێناوە و دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە ، یانەی بەرشلۆنە ماوەیەکی زۆرە گرنگی زۆر بە ھێنانی عوسمانی تەمەن ١٨ساڵ دەدات، ماوەی دوو مانگە کار لەسەر ھێنانی ئەم یاریزانە کردوە ، لە مۆرکردنی ئەم گرێبەستەش بەرشلۆنە توانی بەسەر ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و بایرن مونیخ و مان یونایتد و ئەرسناڵ سەرکەوێت کە ئەوانیش ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەویان دابوو .
کارزان کانەبی
