تۆپ وەشێنەکان چاویان لەسەر مۆراتایە
یانەی ئەرنساڵ لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەکات بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی و چاودێری یاریزانان دەکات لە خولەکانی ئەوروپا، لە ئێستاوە ڕاھێنەر و بەرپرسانی یانەکە ئارەزوویەکی زۆریان ھەیە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی یۆڤی ئیتالی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ئەوەی لەم ھاوینە لە ریال مەدریدوە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان ، فینگەری ڕاھێنەری یانەی ئەرسناڵیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە ئێستادا ئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی ئەم ھێرشبەر بەتوانایە بھێنێتە ریزی یانەکەی ، رۆژنامەی دیلی میرۆی ئینگلزیش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا ئارسن داوای ئەم ھێرشبەری بەفەرمی لە یانەکە کردوە ، مۆراتا لە ٥٩یاریدا ١٤ گۆڵی تۆمارکردوە و ٥گۆڵیش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە ، بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە دەوێت ھێلی ھێرشبەری بەھەریەک لە یاریزانان والکوت و دانی ویلباگ و مۆراتا زیاتر بەھێز بکەن و بینکاتە سیانەیەکی بەھێز لە سەر ئاستی وڵاتی ئینگلتەرا ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ریال مەدرید ھیچ لێدوانێکی لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە نەداوە کە ئایا دەست بەرداری دەبێت یاخود مافی گواستنەوەی پێ دەدات.
کارزان کانەبی
