کاڤانی لە یانەی خانمە پیرەکە نزیک بۆتەوە
یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردوەکەوا بۆ بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری یانەکەیلن چاویان بریوەتە تواناکانی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی ئۆرگوایی ئەدینسۆن کاڤانی بۆ ئەوەی بتوانن لە ھاوینی ئەمساڵ بگوازنەوە ریزی پێکھاتەی یانەکەیان، رۆژنامەی دیللۆسپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی یۆڤی ئامادەیی تیپەکەی پێشانداوە بۆ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ دەست بەرداربوون لە کاڤانی گۆڵکاری تیپەکەیان لەبەرامبەر بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ موچەیەکی ش ملیۆن و نیو یۆرۆ بۆ سالێک کە بەرزترین مووچەیە لە خولی ئیتالی بۆ ئەم یاریزانە دابین کراوە، بەڵام تاکو ئێستا یانە فەرەنسیەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم یاریزانە نەداوە چونکە ئیبرای ھێرشبەری سوێدیش ھەمان بڕیاری ئەوەی داوە کەوا ریزی یانەکە بۆ یانەیەکی تری خولێکی تری ئەوروپی جێبھێلێت.
کارزان کانەبی
