دوو كورد چانسی بەشداریكردنی ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی بەرازیلیان دەبێت

دوو كورد چانسی بەشداریكردنی ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی بەرازیلیان دەبێت
راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەفەرمی ناوی 34 یاریزانی بۆ لێژنەی رێكخەری ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی بەرازیلی 2016 بەرزكردووە بەمەبەستی پەسندكردنی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، كە بەشداری لە یارییەكاین ئۆڵۆمپیاد دەكات و پێش دەستپێكردنی ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیەكە لیستی یاریزانان بۆ 18 یاریزان كەم دەكرێتەوە و لە نێوانیاندا 3 یاریزان سەرەوەی تەمەنی رێگەپێدراو لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەشداری دەكەن.
لە نێو 34 یاریزانەكاندا تەنیا دوو یاریزانی كورد بانگهێشتكراون، كە لە خولەكانی ئەوروپا یاری دەكەن ئەوەیش یاریزانی یانەی ماستراخت-ی هۆڵەندی هاوبێر مستەفا و یاریزان شێركۆ كەریم، كە لە خولی نایابی سویسری یاری دەكات.
یاریزانە بانگهێشت كراوەكان بریتین لە: فەهد تالیب، محەمەد حەمید، مستەفا سەعدون، كەرار ئیبراهیم، جەلال حەسەن، عەلی فائز، مستەفا نازم، سەعد ناتق، محەمەد مەعن، ئەحمەد ئیبراهیم، عەلی لەتیف، زەرغام ئیسماعیل، عەلی عەدنان، حەمزە عەدنان، وەلید سالم، هاوبێر مستەفا، سەفا جەبار، عەلا مەهاوی، سەعد عەبدولئەمیر، عەلی قاسم، ئەمجەد عەتوان، یاسر قاسم، مەهدی كامل، عەمار عەبدولحوسێن، عەلی حصنی، ئەمجەد وەلید، هومام تاریق، بشار رەسن، ئەیمەن حوسێن، موهند عەبدولرەحیم، شێركۆ كەریم، عەلی عگلە، عەبدولقادر تاریق، جستن میرام.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لە ئۆڵۆمپیاد ریودی جانێرۆ لە كۆمەڵەی یەكەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (بەرازیل، دانیمار، باشووری ئەفریقیا) و ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیەكە لە مانگی هەشت دەست پێ دەكات.
رێبین رەمزی
Top