بەفەرمی فەرحان شكور بووە گۆڵكاری خولی نایابی فاست لینكی كوردستان
فەرحان شكور توانی 9 گۆڵ لە چوار یانەە تۆمار بكات بەمێشوەی خوارەوە.
1- یانەی زاخۆ 4 گۆڵی لێ تۆماركرد
2- یانەی شێروانە 3 گۆڵ
3- یانەی كەركووك یەك گۆڵ
4- یانەی زێرەڤانی یەك گۆڵ
لە كۆی ئەم 9 گۆڵە فەرحان شكور تەنیا دوو گۆڵی بە لێدانی سزا تۆماركرد هەردوو گۆڵەكەش بەرانبەر یانەی زاخۆ بوو.
جێگەی باسە یاریزان فەرحان شكور چانسی زیادكردنی رێژەی گۆڵتۆماركردنی لە بەردەمە، كاتێك لە دواین یاری خولی نایابی فاست لینكی كوردستان هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری رووبەرووی یەكتر دەبنەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی خولەكە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: وەرگیراوە
