عێراق و بەرازیل رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی 2016

عێراق و بەرازیل رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی 2016
كەمێك پێش ئێستا لە یاریگای مارەكانی بەرازیلی بەناوبانگ تیروپشكی ئۆڵۆمپیادی ریۆدی جانێرۆی 2016 بۆ تۆپی پێی راكێشرا، كە تیاییدا 16 هەڵبژاردە سەركەوتووەكە بەسەر چوار كۆمەڵە دابەشكران و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو هەڵبژاردە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت، كە تیاییدا هەڵبژاردەی عێراق لەم ئۆڵۆمپیادە بەشدارە و رووبەرووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێتەوە.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەمێشوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم: بەرازیل- باشووری ئەفریقیا - عێراق - دانیمارك
كۆمەڵەی دووەم: سودی - كۆڵۆمبیا - نێجیریا - ژاپۆن
كۆمەڵەی سێیەم: فیجی - كۆریای باشوور - مەكسیك - ئەڵمانیا
كۆمەڵەی چوارەم: هیندۆراس - جەزائیر - پورتوگاڵ - ئەرژەنتین
وا بریارە یارییەكان لە مانگی هەشت دەست پێ بكات.
رێبین رەمزی
Top