پێنجشەممە تیروپشكی ئۆلۆمپیادی ریۆدی جانێرۆ دەكرێت
لەسەر ئاستی كوران 16 هەڵبژاردە سەركەوتوون بەسەر چوار كۆمەڵە دابەش دەكرێت و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو هەڵبژاردە بۆ قۆناغی هەشتەم سەردەكەوێت، هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بەسەر چوار ئاست دابەشكراون، بەمشێوەی خوارەوە.
ئاستی یەكەم: بەرازیل - ئەرژەنتین - مەكسیك - ژاپۆن
ئاستی دووەم: عێراق - كۆریای باشوور - نێجیریا - هیندۆراس
ئاستی سێیەم: سوید - فیجی - پورتوگاڵ - باشووری ئەفریقیا
ئاستی چوارەم: ئەڵمانیا - دانیمارك - كۆڵۆمبیا - جەزائیر
لەم تیروپشكە كەریم فەرحان-ی بەرێوەبەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق نوێنەرایەتی عێراق دەكات دوای ئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق عەبدولغەنی شەهد داوای لێبوردنی لە ئامادەبوونی تیروپشكەكە كرد.
وا بریارە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی بەرازیل لە مانگی هەشت دەست پێ بكات و یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە لەسەر ئاستی كوران و كچان لە یاریگای مارەكانی بەرازیلی بكرێت.
رێبین رەمزی
