سبەی پێشمەرگەی ھەولێرودھۆک،زاخۆ وھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

سبەی پێشمەرگەی ھەولێرودھۆک،زاخۆ وھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان
سبەی پێشمەرگەی ھەولێرودھۆک،زاخۆ ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی بينجشەممە دوو یاری گرنگ و چارەنووساز بەرێوە بچێت، یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی گرنگ و چارەنووسازدا لە پیرمام لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی دھۆک دەکات، بۆ ئەم یارییەش سەمیر بابۆ ھەموو پلانێکی خۆی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی بتوانێ بە سێ خاڵ و بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە خۆی یەک لای بکاتەوە و ئاھەنگی سەرکەوتن بگێرێت لەسەر یاریگای خۆی ھەر چەندە لەبەرامبەر دھۆک ئەرکیان قورس دەبێت کە ھەفتەی لە ھەولێری برۆدتەوە لە نێو یاریگای تیپی ھەولێر، یانەی دھۆکیش بۆ سەرکەوتن و کێبرکێ کردن لەسەر نازناوی ئەمساڵ دەجەنگێت پێش بینش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکان بێت، لە زاخۆش ھەردوو یانەی ھەولێری بریندار و زاخۆی دەلال لەسەر یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی و لەبەردەم ھاندەرانیان میوانداری ھەولێر دەکەن بۆ ئەم یارییەش زاخۆییەکان ھەموو ھێزێکیان دەخەنە گەڕ بەھیوای سێ خاڵی یارییەکە و ڕاگرتنی ھەولێر بۆ ئەوەی بتوانن چەند ھانگاوێک لە بەدەستھێنانی نازناوی نزیک ببەنەوە، ھەولێریش بۆ شەڕکردن لەسەر نازناوی خولی کوردستان و بەدەستھێنانی ڕووبەرووی زاخۆ دەبێتەوە ئەم یارییە بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٣ دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٨خاڵ
٢-ھەولێر٥خاڵ
٣-دھۆک٤خاڵ
٤-زاخۆ٤خاڵ
Top