ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست

ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست
ئەمرۆ سێشەممە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر یارییەكانی جەولەی سێیەمی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی دەست ئەنجامدرا بە بەرێوەچوونی سێ یاری، كە تیاییدا یانەی ئەفرۆدێت پارێزگاری لە پێشەنگی خولەكە كرد دوای سەركەوتنی سێیەم لەسەر یەكدی و هەروەها هەردوو یانەی قەڵا و ئافرەتانی هەولێر توانیان سەركەوتنی دووەم تۆمار بكەن دوای بە دەستهێنانی ئەنجامی گەورە، ئەنجامی یارییەكان بەمێشوەیە بوو.
ئەفرۆدێت - ئافرەتانی كەركووك 15-0 بەهۆی ئامادەنەبوونی ئافرەتانی كەركووك
ئافرەتانی هەولێر - خاك 32-8 گۆڵ
قەڵا - كۆیە 32-9 گۆڵ
دوای تەواوبوونی یارییەكانی هەفتەی سێیەم ریزبەندی یانەكان بەمێشوەیە:
1- ئەفرۆدێت 6 خاڵ
2- قەڵا 4 خاڵ
3- ئافرەتانی هەولێر 4 خاڵ
4-كۆیە 2 خاڵ
5- ئافرەتانی كەركووك 2 خاڵ
6- خاك سفر خاڵ
وا بریارە سبەی چوارشەممە دوو یاری ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
ئافرەتانی كەركووك - كۆیە
خاك - قەڵا
جێگەی باسە خولی نایابی كوردستان رۆژانە لە هۆڵی داخراوەی شەهید فرەنسۆ هەریری یارییەكان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان.
رێبین رەمزی
Top