زیزۆ ئەستێرەیەکی چێلسی ڕازی کرد

زیزۆ ئەستێرەیەکی چێلسی ڕازی کرد
زیزۆ ئەستێرەیەکی چێلسی ڕازی کرد
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەرێگەی زێنەدین زێدانی ڕاھێنەری ئێستای یانەی ریال مەدرید ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا گرێبەستی نێوان یانەی شاھانە و ھازاردی ئەستێرەی یانەی چێلسی و ھەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆتایی ھاتووە و گەیشتۆتە قۆناغێکی باشە کە دەتوانین بلێن ھازارد ھاتۆتە ریزی یانەی مێرنگی ، رۆژنامەی ئیسپانیەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوەکە زێدانی بەرێوەبەری ھونەری یانەی ریال مەدرید ئەوەی راگەیاندوە کەوا ھازارد ڕازی بووە بە یاری کردنی لە ریزی یانەی شاھانە لە ھاوینی ئەمساڵ، ریال مەدرید لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێلیش گەیشتۆتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە کە خۆیان ئارەزووی رۆیشتنیان دەکرد، چەند سەرچاوەیەکی ھەوڵیش ئەوەیان لە ئیسپانیا بلاو کردۆتەوە کە گوایە داھاتووی ھەردوو یاریزانان ئیسکۆ و رۆدریگز لە یانەی چێلسی دەبێت ، بۆ ئەم مەبەستەش ریال مەدرید تاڕادەیەک ڕازی بووە بە گواستنەوەی ئەم یاریزانانە.
کارزان کانەبی
Top