یاریزانێکی نەمسا دڵی لە ئەرسناڵە
ئەستێرەی یانەی بایرن موینخی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی نەمسا دیڤید ئەلابا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە عاشقێکی سەرسەختی یانەی ئەرسناڵە بۆیە لە داھاتوو ھەر دەچێتە یانەکەی باشوری لەندەن ، رۆژنامەکانی نەمسا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا ئەلابا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئارەزووی یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی ئەرسناڵ گوتیشی من لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بیری ئەوەم ھەبووە کە بچمە یانەی تۆپ وەشێنەکان، بەڵام یانەی باڤاریم ھەڵبژارد، پەیامنێرێکی ئەڵمانی لە گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەلابا ئارەزووی یاری کردن دەکات بۆ یانەی ئەرسناڵ ، ئەلابا بەیەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی باڤاری دێتە ھەژمارکراو کە ئەو ھەمیشە جێگای متمانەی دەستەی کارگێری تیپەکە بووە لە ساڵی ٢٠١٠بچووکترین یاریزان بووە لە یانە ئەڵمانیەکەلە ٢٤٠ یاری بەشداربووە ،لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتس ویتنیس ئەلابا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە منداڵیەوە خۆشەیوستی بۆ یانەی ئەرسناڵ ھەبووە ھەمیشە بە فەلسەفەی یاری کردنی ئەو یانەیە سەرسام بووە.
کارزان کانەبی
