میلان پەنای بۆ ڕاھێنەری تیپی لاوانی یانەکەی برد
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی میلانی ئیتالی ئەنجامی تیپەکەی وەکو پێویست نەبووە لە ٣٢ی یاری ڕابردووی یانەکە تەنیا ٤٩خالیان کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندی یانەکانیش لە پلەی شەشەم دێت، بۆیە بەرپرسانی یانەکە بەفەرمی ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە ڕاھێنەری سربی یانەکەیان سینیسامیھالۆفیتچ کە بەفەرمی لە پۆستی بەرێوەبەری ھونەری یانەکە دووخراوەتەوە لە شوێنی ئەویش ڕاھێنەری لاو کریستیان برۆکی دەبێتە شوێنگەرەوەی تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتالیا، میلان ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە ڕاھێنەری تیپەکەیان بەخشیوە لە مەشقدانەوە لە تیپەکە برۆکی تەواوی کارەکانی ئەو دەبێت ھەتا قۆناغی کۆتایی ئەمساڵ، سینیسامیھالۆفیتچ تەمەن ٤٧ساڵ دوای ھەریەک لە سیدۆرف و فلیپۆ ئینزاگی ڕاھێنەرایەتی یانەی میلانی گرتە ئەستۆ ، دوای شکستی یانەی میلانیش لەسەر یاریگای خۆی لەبەرامبەر یانەی یۆڤی لە خولی ئیتالیا بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ دوای ئەم زنجیرە ئەنجامە خراپ و یەکسانانە دێت لە خولەکە ، برۆکی تەمەت ٤٠ساڵیش شوێنی ناوبراو دەگەرێتەوە کە پێووشتر بۆ ماوەی ٥ساڵ یاریزانی میلان بووە جگە لەمە یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەی لازیۆ بووە لە ساڵی ٢٠١٣ڕاھێنەری تیپی دووەمی یانەی میلان بووە.
کارزان کانەبی
