یۆڤانتۆس دەوێت بەرنابیۆ داگیر بکات

یۆڤانتۆس دەوێت بەرنابیۆ داگیر بکات
یۆڤانتۆس دەوێت بەرنابیۆ داگیر بکات
بەرپرسانی یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا دەیانەوێت گفت و گۆبکەن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی فەرمی ھەریەک لە یاریزانان (ئەلفارۆ مۆرتا و ئیسکۆ و دانیلۆ) لەبەرامبەر بڕی ٩٠ملیۆن یۆرۆ، یۆڤانتۆس لە وەرزی نوێ خولی ئیتالی و یانەکانی ئەوروپا نایەوێت بەدەستی بەتاڵ بێتە دەرەوە بۆیە لە ئێستاوە پلانی تۆکمە کردنی تیپەکەی داناوە ، رۆژنامەی توتو سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەرپرسانی یانەی یۆڤی بە شێوەیەکی باش ھاتونەتە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی یانەی شاھانە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ تیپەکەی پێ بەھێز بکات، بەرپرسانی یانەی شاھانەش کە لە کۆتایی مانگی داھاتوو مۆرتا پەیوەندی دەکاتەوە بە یانەی شاھانە بۆیە دەوێت ئەم یاریزانە ئاڵ و گۆری پێ بکات لەگەڵ پۆگبا بۆ ئەوەی بەم یاریزانە ڕازی بکەن، ھەر چەندە ھەریەک لە یانەکانی لیڤەرپول و ئەرسناڵ ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکەن لەگەڵ مۆرتا، جگە لەم یاریزانە ئیسکۆ و دانیلۆش لە نێو لیستی ئەم یاریزانان کە یۆڤی داواکارین بووینە.
کارزان کانەبی
Top