هەڵبژاردەی عێراق كەوتە كۆمەڵەی ئاگرین

هەڵبژاردەی عێراق كەوتە كۆمەڵەی ئاگرین
كەمێك پێش ئێستا لە شاری كوالامپۆر پایتەختی مالیزیا تیروپشكی قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتن كیشوەری ئاسیا بەرێوەچوو، كە تیاییدا 12 هەڵبژاردەی سەركەوتوو بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران و هەڵبژاردەی عێراق كەوتە كۆمەڵەی ئاگرین، كاتێك رووبەرووی بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئاسیا دەبێتەوە، ئەنجامی تیروپشكەكە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم: ئێران - كۆریای باشوور - ئۆزباكستان - چین - قەتەر - سوریا
كۆمەڵەی دووەم: ئوستراڵیا - ژاپۆن - سعودیە - ئیمارات - عێراق - تایلاند
وا بریارە یارییەكانی پاڵاوتن لە رۆژانی (1-9-2016) ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top