راهێنەری هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراق دێتە هەولێر
هۆكاری هاتنی ئەم راهێنەرە بۆ شاری هەولێر بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كاتێك لە ئەكادیمیای یانەی هەولێر چوار یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كران، بۆیە راهێنەر بریاری دا لە نزیكەوە تاقیكردنەوە بۆ یاریزانەكان بكات بۆ دەستنیشانكردنی باشترینیان.
دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراق بریاری دا تاقیكردنەوەكان كراوە بن بۆ ئەوەی هەموو یاریزانێك بتوانێت لەم تاقیكردنەوەیە بەشداری بكات و كەس بێ بەش نەبێت.
جێگەی باسە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراق پێكهاتووە لە سەعد هاشم راهێنەر و حوسێن حەمادی و هەیسەم سەبری یاریدەدەری راهێنەر و عادل جەبار راهێنەری گۆلپارێز.
وا بریارە ئەكادیمیای یانەی هەولێر و تازەپێگەیشتووانی یانەكە بەشێوەیەكی بەهێز بەشداری لەم تاقیكردنەوەیە بكەن، بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەكە بكرێت.
تا ئێستا كات و شوێنی ئەنجامدانی مەشقەكان نەدراوە.
رێبین رەمزی
