چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلەی یەكی كوردستان دیاری كرا

چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلەی یەكی كوردستان دیاری كرا
ئەمرۆ دووشەممە یارییەكانی دوا هەفتەی خولی پلە یەكی كوردستان بەرێوەچوو، كە تیاییدا بەفەرمی ناسنامەی هەر چوار سەركەوتوو بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین دیاری كرا و هەروەها ناسنامەی ئەو یانەی، كە دابەزیە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشان كرا.
هەریەكە لە یانەكانی (كۆیە، سیروانی نوێ، گازی باكوور) وەكو پاڵەوانی هەر سێ كۆمەڵە سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە باشترین خاوەن پلەی دووەم سەركەوت بۆ چوار گۆشەی زێرین.
و یانەی سێمێڵ بەفەرمی دابەزیە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی لە هەر سێ كۆمەڵە كەمترین خاڵی كۆكردووە.
وا بریارە لە رۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەی هونەری بۆ هەر چوار یانەی سەركەوتوو ئەنجام بدرێت و پاشان تیروپشك یارییەكان ئەنجام بدرێت، یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت و خاوەن پلەی یەكەم و دووەم سەردەكەون بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top