رامۆس دەبێتە ئینگلیزی

رامۆس دەبێتە ئینگلیزی
رامۆس دەبێتە ئینگلیزی
کۆنتی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی یانەی چێلسی ئینگلیزی ئارەزووی ئەوە دەکات لەگەڵ دەست بەرکاربوونی لە یانە ئینگلیزیەکە کۆمەلێک ئەستێرە لە یانەکانی تر برفێنێت، لە ئێستادا ئەم ڕاھێنەرە ھەموو ھەولێک دەخاتە گەڕ بۆ بەدەستھێنانی ڕامۆسی کاپتنی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی لە شوێنی جۆن تێری کاپتنی یانەی چێلسی سوود لە تواناکانی وەربگرێت، رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە کۆنتی داوای لە بەرپرسانی یانەی چێلسی کردوە بۆ ئەوەی بتوانن بەھەر نرخێک بێت سێرجۆ رامۆسی دڵی ھێلی بەرگری یانەی شاھانە بگوازنەوە ریزی تیپەکەیان بۆ یاری پێکردنی لە شوێنی جۆن تێری ، لە ھەمان کاتیشدا کۆنتی داوای لە یانەکە کردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئیڤانۆڤیتیچی تەمەن ٣٢ساڵیش بۆ چەند مانگێک لە تیپەکە بھێلنەوە ، جگە لە یانەی بلوز ھەریەک لە یانەکان رۆمای ئیتالی و مان یونایتد ھەوڵی ئەوەیان داوە گرێبەست لەگەڵ رامۆس واژوو بکەن ، بەرپرسانی یانەی شاھانەش تاکو ئێستا ڕەزامەندیان لەسەر ئەوە نەداوە کەوا دەستبەرداری رامۆس بن ھەوڵی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدەن ، ئامانجی کۆنتیش لەم وەرزە بەدەستھێنانی ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی یاریگاکانی ئەوروپا لەگەڵ یانە تازەکەی.
کارزان کانەبی
Top