زەلاتان سەنگەری دەگوازێتەوە بۆ یانەی شەیتانە سورەکان
زەڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ ھێرشبەری سوێدی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و گۆڵکاری ئەم یانەیە لە ئێستادا بیر لە جێھێشتنی یانەکەی دەکاتەوە بۆ روو کردنە ریزی یانەی مان یونایتد ، زەلاتان ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئارەزووی یاری کردن دەکات لە یانە ئینگلیزیەکە دەوێت لە پاڵ رۆنی یاری بکات لە وەرزی نوێ خولەکە ، رۆژنامەی میترۆش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئیبرا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە مەرجی مانەوەی ڤان گاڵ لە ریزی یانەکە وەکو ڕاھێنەر یاری بۆ یانەی مان یونایتد دەکات چونکە کاتی خۆی لەژێر سەرپەرشتی ئەو یاری کردوە لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆلەندی ، بەڵام لە ئێستاشدا ڤان گاڵ گرێبەستەکەی کۆتایی ھاتووە و بەرپرسانی یانەکەش خۆزی مۆرینھۆیان لە شوێنی ئەو دیاری کردوە ، جگە لەمەش ئیبرا پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەڵ خۆزی ھەیە چونکە کاتی خۆی لە ژێر سەرپەرشتی ئەو بووە لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی ، ئیبرای تەمەن ٣٤ساڵ دەوێت زیاتر لە خولەکانی ئەوروپا یاری بکات ئەگەر چی پێش بینیش دەکرێ روو لە خولی یانەکانی ئەمریکا بکات.
کارزان کانەبی
